13 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ڕەنگە ھەمووان بەو ڕاستیە ئاگادار نەبن کە بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ڕووی مێژوویی و واقیعی و فکرییەوە، سەر بە ڕەوتی ئیسلامی، یاخود ئەوەی ناسراوە بە ئیسلامی سیاسی نیە، بەڵکو دەرھاویشتەی شکستی ئەو و لە دەرەوەی چوارچێوەو فیکری ئەوەوە سەریھەڵداوە.  

    ئیسلامی سیاسی لە ئەفغانستاندا، لە چەندین پارت و ھێزی وەك: کۆمەڵەی ئیسلامی ڕەبانی و حیزبی ئیسلامی حیکمەتیاردا خۆی دەبینیەوە. کە لە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان و کۆمەڵەی ئیسلامی پاکستان، بە.ڕێبەرایەتی مەرحوم مەودودیدا، سەریانھەڵدابوو گەشەیان کردبوو.

    نووسه‌ر:
    ئەبوبەکر عەلی(کاروانی)